بەڤیدیۆ..درێژترین ڕاڕەوی هەڵواسراو لەجیهاندا کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

چیک درێژترین ڕاڕەوی هەڵواسراوی لەجیهاندا بەدرێژی 721 مەتر لە هاوینەهەوارێکی شاخاویدا دروستکرد، ماوەی دروستکردنەکەی دوو ساڵی خایاند.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو ڕاڕەوە 100 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە لەم هەفتەیەدا کرایەوە و دوو گردی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها مەودای نێوان خوارەوەی ڕاڕەوەکە و ڕووکەشی دۆڵەکەی خوارەوە نزیکەی 95 مەترە.

ڕاڕەوە هەڵواسراوەکە ناوی “پردی ئاسمانی” لێنراوە و دەکەوێتە نزیک سنووری کۆماری چیک لەگەڵ پۆڵەندا، نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە پراگی پایتەختی چیکەوە دوورە، ڕاڕەوەکە دەتوانێت لەیەک کاتدا 500 کەس لەخۆبگرێت کە دەیانەوێت سەیری ئەو دیمەنە سروشتیە سەرنجڕاکێشەی دەوروبەری ڕاڕەوەکە بکەن و چێژی لێببینن.

ئاژەسەکە باس لەوەش دەکات چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕاڕەوەکە دانراوە، ئەگەر لەکاتێکدا خێرایی با بگاتە 135 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئەوا ڕاڕەوەکە دادەخەن، جەختی لەوەشکردەوە دروستکردنی ماوەی دوو ساڵی خایاندووە و تێچووەکەشی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاربووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا