دادگای عێراق بانگهێشتی هۆشیار زێباری دەکات بۆ لێپرسینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق ڕایگەیاند، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕیارێکی دەکردووە بۆ بانگهێشتکردنی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراقە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە ڕۆژی 16ی 5ی 2022 بڕیاری بانگهێشتکردنی هۆشیار زێباری دەرکردووە، ئەمەش لەسەر سکاڵای چەند نوێنەرێکی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەتۆمەتی ئەوەی ناوبراو بە بەردەوامی سوکایەتی بە دادگای فیدڕاڵی دەکات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هۆشیار زێباری چەندین جار ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکانی دادگاکانی عێراق و بەدیاریکراویش دادگای باڵای فیدڕاڵی گرتووە، کۆتا جاریش تویتەکەی ڕۆژی دووشەممە بوو کاتێک دادگای فیدڕاڵی بە گوماناوی وەسفکرد و وتی، “دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار ده‌كات، كه‌ وه‌ك فەرمانڕەوا وایه‌ و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان له‌سه‌ر وڵات، ته‌نها لای ئه‌وه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا