پۆڵەتیک پرێس
مریشکی سیراما لەڕۆژی 14ی مانگی ئایاری 2022دا وەک شاجوانی مریشکەکان لەکامپۆنگ گیگارۆم لە ویلایەتی سیلانگۆری مالیزیا دیاریکرا، ئەم جۆرە مریشکە بە بچووکترین مریشک لەجیهاندا دادەنرێت.
پەلەوەرەکانی سیراما لە خێزانی پانتامی ڕەسەنی ڕۆژهەڵاتی ئاسیان، وەک ئاژەڵی ماڵی بەخێودەکرێن و دواتر لە پێشبڕکێی جوانیدا بەشداری دەکەن، براوەکەش پارەیەکەی خەیاڵی وەک خەڵات وەردەگرێت.
مریشکی سیراما بەبچووکترین جۆری مریشک لەجیهاندا دادەنرێت، درێژی مریشکەکە لەنێوان شەش بۆ 10 ئینجدایە کە دەکاتە 15.29- 25.4 سانتیمەتر.