دوای‌ هەڵگرتنی سزاكانی قەیسەر، رۆژئاوای كوردستان دەیەوێت یاسای وەبەرهێنان دەربكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەوڵی ئەوەدان یاسای وەبەرهێنان دەربكەن دوای‌ ئەوەی‌ ناوچەكە سزاكانی قەیسەری لەسەر هەڵگیرا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو 12-5-2022 بەشێوەیەكی فەرمی، ئەمەریكا ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری لە سزاكانی قەیسەر بواردو بەوپێیەش كۆمپانیا بیانییەكان دەتوانن لە بوارەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی و فێركردن و كارەباو ئاو و گواستنەوەو هەمو كەرتەكانی تر جگە لە نەوت وەبەرهێنان بكەن.

سەلمان بارودو، هاوسەرۆكی دەستەی‌ ئابوری لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر رایگەیاند: یاسای وەبەرهێنان لەكاتی دەركردنیدا كەشی متمانە بۆ وەبەرهێنەران دێنێتە ئاراوە دوای ئەوەی‌ دەتوانن پرۆژە لە رۆژئاوای كوردستان دروستبكەن.

وتیشی: پێشتر وەبەرهێنەر و كۆمپانیا بیانییەكان ترسیان هەبو لە وەبەرهێنان لە ناوچەكانی‌ بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بەهۆی ئەوەی‌ ناوی لە لیستی ئەو سزایانەدا بو كە بەسەر حكومەتی سوریادا سەپێنرابو.

هاوسەرۆكی دەستەی‌ ئابوری لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر ئاماژەی بەوەدا، جیاكردنەوەی‌ ناوچەكە لە سزاكانی قەیسەر، لە روی ئابورییەوە دەیبوژێنێتەوە و رێ لە رێكخراوی داعش دەگرێت دۆخی ئابوری ناوچەكە بقۆزێتەوە و سەرلەنوێ خۆی رێكبخاتەوە.

رۆژی هەینی 13-5-2022 مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، پێشوازیكرد لە بڕیارەكەی‌ ئەمەریكا بۆ بواردنی ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە سزاكانی قەیسەر كە بەسەر سوریادا سەپێنراون و وتی، پێشوازی لەو بڕیارەو سەرجەم ئەو كۆمپانیانە دەكەین كە دەیانەوێت وەبەرهێنان لێرە بكەن.
ئەو بڕیارەی‌ ئەمەریكا دەسەڵاتدارانی توركیا و دیمەشقی توڕەكردوە و بە ئاشكرا نەیاری خۆیان دەردەبڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا