تائێستا ئەم سوودانەی گێزەرت زانیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

گێزەر بە یەکێک لە گرنگترین سەوزەواتەکان دادەنرێت دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان، ڤیتامینەکان، کانزا و دژەئۆکسانەکان، سوودی تەندروستی زۆری بۆ جەستە، پێست و قژ هەیە.

گێزەر چەندین جۆری جیاوازی هەیە لە ئامادەکرەدنی بەشێکی زۆر خواردن، زەڵاتە و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەش بەتەنها وەک سەوزەیەکەی بەتام زۆر دەخورێت، سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت وەک:

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەهێزدەکات.

-یەکێک لە سوودە زۆر گرنگەکانی گێزەر بەهێزکردن و ڕەونەقدارکردنی قژە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە.

-بێتاکارۆتینەکانی گێزەر دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

تعرف على فوائد الجزر.. يقلل مخاطر الإصابة بالسرطان - اليوم السابع

-ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم پێست شێداردەکاتەوە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.

-شەربەتی گێزەر چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات و دروستبوون و دەرکەوتنی زیپکە کەمدەکاتەوە.

-پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا