لە شەممەوە لە سلێمانی بە كۆد مووچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە لە سلێمانی بە كۆد مووچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت.
لە رۆژی شەممە 22ی ئایاری 2022 لە شاری سلێمانی بە كۆد مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت، وەک کار ئاسانیەک بۆ خانەنشینان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی راگەیاند، كۆدەكان ژمارەی خانەنشینان خۆیانە كە لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بە پێی خشتەیەكیش كە دانراوە لە رۆژی شەممەوە ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان لە ژمارە 10 هەزار و 11 هەزار و 27 هەزارە مووچەكانیان دابەشدەكرێت، رۆژی یەك شەممەش مووچەی كۆدی ژمارە 28 هەزار و ژمارە 29 هەزار دابەشدەكرێت.
وتیشی رۆژی دوو شەممە مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە كۆدەكانیان ژمارە 30 هەزار و 31 هەزارە، رۆژی سێ‌ شەممەش ژمارە 32 هەزار و ژمارە 33 هەزار دابەشدەكرێت و رۆژی چوار شەممەش كۆدەكانی ژمارە 34 هەزار و 35 هەزار و 36 هەزار مووچەیان پێ دەدرێت.
No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا