پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F15ی عێراق بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشیان له‌شاخی قه‌ره‌چوغ ده‌ستپێكرده‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئایاری 2022، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F15ی عێراق بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشیان له‌شاخی قه‌ره‌چوغ ده‌ستپێكرده‌وه، بەڵام تا ئێستا ئەو زیانەکان نەزانراون.
غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش له‌شاخی قه‌ره‌چوغ رایگه‌یاندووە، كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌ی F-15ی عێراقی به‌چڕی بۆردومانی 2 (دو) باره‌گای دیكه‌ی داعشیان كرد له‌شاخی قه‌ره‌چوغ به‌ڕامبه‌ر گوندی گه‌ڕه‌سۆر و نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی 80ی پێشمه‌رگه كرد.