پۆڵەتیک پرێس
دووکانێکی بچووکی هەڵواسراو لەسەر قەدپاڵی چیایەک لەشاری یویانگ لە پارێزگای هونانی چین بەم دواییانە سەرنجی پێشەنگانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ڕاکێشاوە و باسێکی زۆری لەسەرە.
دووکانەکە لەڕۆژی 25ی نیسانی ساڵی 2018دا لە هاوینەهەواری سینیۆتچای لە پارێزگای هونانی چین کرایەوە، نزیکەی 100 مەتر لە زەوییەوە بەرزە تەنها ئەو کەسانەی بەسەر شاخدا سەردەکەون دەتوانن پێیبگەن، خواردنە سادەکان و خواردنەوەکانی تێدایە ئەو کەسانەی بۆ گەشتیاری بەسەر شاخدا سەردەکەون سوودی لێدەبینن.