جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆوە بینی لە چاو چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022، نرخی بەپێی دوایین ئامارەکان کە لە ماڵپەری ئۆیل پرایز بڵاو کراوەتەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، هەروەها لێدوانی ئەمریکا لە بارەی نەوت و بڕیاردانی وڵاتانی دیکە بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر نرخی نەوتدا بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا