دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێم هەڵدەوەشێنرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەهەرێم دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستاندا ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیاری تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەهەرێم کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم لە ژمارەی 281ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستاندا ئاماژەی بە بڕیاری ژمارە 19ی 2022ی ئەنجومەنی دادوەری تایبەت بە پێکهێنانی دادگای گومرگی کردووە، هاوکات ئاماژەی بە بڕیاری ژمارە 20ی تایبەت بە دیاریکردنی ڕۆژی 16ی کانوونی دووەم کردووە وەک ڕۆژی دادوەری لە هەرێمی کوردستان”.

هاوکات ئاماژەی بە بڕیاری ژمارە 22ی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە و بەوپێیە دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێم هەڵدەوەشێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا