ڕوونکردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی تای خوێنبەربوون دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت و ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە”.

ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن”.

وتیشی، “تای خوێنبەربوون لەڕێی هەوا و هەناسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵکو لە ڕێگای بەرکەوتن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توشبوو دەگوازرێتەوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “لە ئێستادا یەک کەیسی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، بەتایبەت کە ئێستا لە عێراق زیاتر لە 50 کەس توشبوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا