ڕووداوێکی تەقەکردن لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، “لەنزیک نەخۆشخانەی هەرێم لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو ئۆتۆمبێل دراونەتە بەر گولـلە”.

وتیشی، “تا ئێستا دیار نییە لەبەرچی و بە هۆکاری چی تەقە لەو ئۆتۆمبێلانە کراوە”.

لەوبارەیەوە فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، کوژراو و بریندار هەیە.

جێی باسە تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ژمارەی کوژراو و برینداران ئاشکرا نەکراوە و تیمەکانی فریاگوزاری سلێمانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا