یەکەیەکی وێستگەی هایدرۆپاوەری دوکان بە توانای بەرهەمهێنانی 80 مێگاوات بەگەڕ خرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: دوای ساڵێك لە لەكاركەوتنی، یەكەی ژمارە 4 ی وێستگەی كەهرۆ ئاوی دوكان بەگەڕخرایەوە.

ئەندازیار ئەبوبەكر حمد حسێن بەڕێوەبەری وێستگەی كەهرۆئاوی دوكان رایگەیاند: دوای ساڵێك لە لەكاركەوتنی بەهەوڵ و ماندوبوونی ئەندازیار و تەكنیككار و كرێكارانی وێستگەكە و بەبێ خەرجییەكی ئەوتۆ توانرا یەكەكە بەگەڕبخرێتەوە كە ئەوەش دەستكەوتێكی زۆر گەورەو گرنگە بۆ وێستگەكەمان.

وتیشی: بەگەڕخستنەوەی ئەو یەكەیە ئەگەر كۆمپانیا ئەنجامی بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەوت، بۆیە زۆر سوپاسی سەرجەم كارمەندانی وێستگەكە بەگشتی و ئەو كارمەندانە دەكەم كە بەشداربوون لە ئەنجامدانی بەگەڕخستنەوەی وێستگەكە.

وێستگەی دوکان بە توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا، 5 تۆڕباینی هەیە.

ئێستا سێ لە تۆرباینەکانی کار دەکەن و 220 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا