ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق لە ناوچەی نێوان خورماتوو و داوێ دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی جموجۆڵەكانی داعش و رفاندنی شوانكارەی سنووری خورماتوو و كفری، هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیوانێكی هاوبەشیان لەو سنوورانە دەستپێكرد.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزێكی زۆری پێشمەرگە لە لیواكانی 144 و 17 و هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سوپای عێراقی لیوای 52ی فیرقەی 14 و بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای 52ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی لە چوار قۆڵەوە ئۆپەراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری بۆ كێوماڵكردنی چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیای غەرە و گوندەكانی پەڵكانە و شۆراو و قۆریچای دەستپێكرد كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە بووەتە مۆڵگە و حەشارگە و شوێنی حەسانەوەیان.

هۆكاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش دەستیان كردووە بە رفاندنی شوانكار و خەڵكی سیڤلی ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا