نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12_5_2022 ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 104 دۆلار و11 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین كە نیگەرانی زۆری بۆ بەرهەمهێنەرانی نەوت دروستكردووە و لەلایەكی دیكە نیگەرانی لە سستبوونی ئابووری دوای بەرزكردنەوەی رێژەی سووی بانكی لە ئەمریكا، هۆكاری سەرەكیی دابەزینی نرخی نەوتن.

لە رۆژی دووشەممە، 9-5-2022 نرخەكانی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە داخرانی شارە گەورەكانی چین وەك شانگهای و پەكین، هەروەها سسستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە دابەزینێكی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە رێژەی 6% دابەزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا