بڕیارێکی نوێ لە ڕەگەزنامەی عێراقەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایگەیاند،کارکردن بە پێدانی وێنەی تۆماری وەرەقی لە کاتی داواکردنیدا بۆ مەبەستی وەرگێڕان بۆ ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیرا.

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی، بڕیارێکی ڕەگەزنامەی عێراقی بڵاو کردەوەو بەپێی بڕیارێکە وێنەی تۆماری وەرەقی ڕاگیرا بۆ مەبەستی وەرگێران بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشدا، وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بە مەبەستی وەرگێران دەدرێت بەو ھاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی عێراق دەژینو تۆمار نەکراون لە سیستەمی زانیاری شارستانی بەڵام، دوای تۆماری کردنیان بە خزمەتی پێدانی کارتی نیشتیمانی یەکەم جار

ڕوونیشی کردەوە،  ئەگەر ھاوڵاتیەکە لە دەوەوەی عێراق بێت پێویستی بە وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بێ

دەبێت لە سەفارەت یان قنصڵی عێراق لەو وڵاتەی کە تێدا ھاوڵاتێەکە نیشتە جێیە شهادة الحياتي خۆی و وەکالە خاصە بکاتەوەبۆ کەسێک بۆ ئەوەی بە ( بدون حضور ) مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بۆ بکرێت وە دوای مامەڵەکە داوای وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بۆ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا