وادەی جامی خوان گامبارد دیاری كرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ساڵانە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ڕۆژیادی دامەزراندنی دەكاتەوە كە لە سەر دەستی كەسێكی سویسری بووە بە ناوی خوان گامبارد بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژیادەكەیان كردووە بە بۆنەیەكی تایبەت كە بە یادی گامباردەوە ناوزەندیان كردووە.

پێگەی ڕەسمی یانەكە بڵاوی كردەوە: بۆ ئەمساڵ یانەكە شەممەی داهاتووی دەست نیشان كردووە كە یاری جامی خوان گامباردی تیادا بەڕێوە بچێت تیایدا بەرشەلۆنە بۆ ئەمساڵ لە دەرەوەی ئیسپانیا یانەیەك بانگهێشت ناكات، بەڵكو پاش ڕێكەوتن لەگەڵ یانەی ئێڵچی بڕیار دراوە یارییەكە بەرامبەر ئەو یانەیە ئەنجام بدات.

 

جێی باس كردنە پار ساڵ بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ئەرسیناڵی لەندەنی كرد و یارییەكەشی لێ‌ بردەوە بە ئەنجامی 2 – 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا