گەریلا هێرشی كردە سەر دووبنكەی سەربازی توركیا لە هەرێم و كوژرانی نۆ سەربازی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەریلا لە كانی ماسی و بامەرنێ لە بنكەكانی سوپای توركیایاندا و لە ئەنجامدا شەش سەرباز كوژران و تانكێك تێكشكێنرا، لەلایەكی دیكەوە لە هێرشێكدا دژی بارەگای سیرێ-ی سوپای توركیا لە نزیك شیلادزێ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوانی دیكەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: چالاكی هێزەكانیان لە دژی سوپای توركیا بەردەوامە.

هەپەگە لە بارەی ئاماری چالاكیەكانی پەکەکە لە هەریمی ئاڤاشین ڕایگەیاند، لە رۆژانی9 و 10 ی ئەم مانگەدا، دوو سەرباز كوژراون و دوانی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بە چالاكیەكانی پەکەکە لە هەرێمی زاپ كردووە و رایگەیاند، لەو دوو ڕۆژەدا گورزی كوشندە لە سوپای توركیا دراوە و سەربازێك كوژراوە.

ئەنجامی چالاكیەكانی هەرێمی مەتیناشی ئاشكرا كردووە و دەڵێت، هێزەكانیان لە كانی ماسی سوپای توركیایان كردووەتە ئامانج و بە چەكی قورس لێیان دراوە و لە ئەنجامدا تانكێك لە بنكەكە تێكشكێنراوە و سێ‌ سەربازیش كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی نزیك لە پەکەکە ئەمڕۆ دیمەنی چالاكیی گەریلایان بڵاوكردەوە كە تیایدا هێرشكراوەتە سەر بارەگای سیرێ-ی دەوڵەتی توركیا لە نزیك شیلادزێ كە ڕۆژی 9 ی ئایار ئەنجامدراوە.

لەو چالاكییەدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوانی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا