پۆڵەتیک پرێس
مەلەوانی بەتەمەنی گالانت چارێتی تەمەن 71 ساڵ لەشاری ماینی ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کتێبی گینس تۆمارکرد، دوای ئەوەی بەدرێژایی دەریای گالیلی مەلەیکرد بوو بە بەتەمەنترین ئافرەتی مەلەوان لەجیهاندا و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
چارێت پەرستارێکی خانەنشینکراوی وێستبرۆکە توانی لەماوەی هەشت کاتژمێر و 22 خولەکدا 13 میل لە دەریای گالیلی مەلەبکات، بەم سەرکەوتنەش پێشبینی دەکرێت تائێستا بەتەمەنترین ئافرەتە کە بە درێژایی دەریای گالیلی مەلەبکات.
گالانت چارێت وتی:”ئێمەی بەتەمەن پێویست ناکات خاوبینەوە، ئەگەر بزانیت دەتوانیت چێژ لە کارێک وەردەگریت، ئەوا چێژی لێوەربگرە”.