پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە بە چەقۆ هێرشیکردەسەر هاوسەرەکەی و لە چەند شوێنێکی جەستەی برینداری کرد.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “شەوی 5/5/ 2022 ئافرەتێك بەناوی (ن،م) لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بەچەقۆ هێرشی كرایە سەر و بەسەختی بریندار كرا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەسەر فەرمانی بەڕێز جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێدران بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو پاش بەدواداچوونێكی جددی و شەونخونی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان ناوبراو لەشەوی 10/11_5_ 2022 دەستگیر بكەنو بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان بكرێت”.
جەختی لەوەشکردەوە، “بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاسی زۆر بەڕێز (نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان/ بەشی جێندەر)و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەكەین كە بەردەوام لەخەمی پاراستنی خێزان و ژنا نو دەستەبەركردنی ئارامیو ئاسایشن لەشاری سلێمانی”.