پێکهێنانی حکومەت لە لایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان ڕایگەیاند، “پێکھێنانی حکومەتیش لەلایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەھێنێت”.

سالار مەحمود ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتی، چل رۆژەکەی سەدر کۆتایی ھات، “پرۆژەی حکومەتی زۆرینە لە عیراق شکستی خوارد” وەک چۆن “پێکھێنانی حکومەتیش لەلایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەھێنێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای شەش مانگ لەھەڵبژاردن ھێشتا عیراق لەناو گێژاوی دواین ھەڵبژاردنە، سەدرو ھاوپەیمانەکانی کە نەیانتوانی حکومەت پێک بێنن، سیناریۆی موھلەیان دایە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوانیش توانای پێکھێنانیان نیە، توانای پەکخستنیان زۆرترە.

وتیشی کورد نابێ چاوی نە لەسەدر بێ نەلەمالکی. ئەبێ چاوی لە خۆی و لای خۆی بێ، چونکە لای کەم ھەردوو لا کۆکن لەسەر تەعریبی ناوچە دابڕاوەکان، پرۆژەی حکومەتی زۆرینە شکستی خوارد پێکھێنانی حکومەتیش لەلایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەھێنێت، پێکھاتنی شیعەکان پێکەوەو رێکەوتنی کورد لەگەڵیان پێکەوە بژاردەیەکە دەتوانێ ببێتە مایەی دەرباز بون لەم تونێلەیان، دەرچون لە تونێل بۆ تونێلی درێژتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا