پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی جومگەکان بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەپێی توێژینەوەی پزیشەکان هەندێک لە خواردنەکان دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان.
پزیشکەکان دەڵێن خواردنەوە گازیەکان، خواردنە لەقتونراوەکان، بەرهەمە شیرەمەنیە چەورەکان هۆکارێکن بۆ هەوکردنی جومگەکان، توێژینەوەکان سەلماندویان خنمان لە پیاوان زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن، پزیشکەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە ئامۆژگاری دەکەن کەسانی توشبوو وەرگرتنی دەرمان کەمبکەنەوە و سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ چارەسەرکردنی پەیڕەوبکەن.
پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە کەسانی توشبوو بەو نەخۆشیە پێویستە لە خواردنەکانی شیر و بەرهەم شیرەمەنیە چەورەکان، گۆشتە چەورەکان، شیرینیەکان، خواردنە لەقتونراوەکان، خواردنەوە کهولیەکان، باینجان، پەتاتە، مزرەمەنیەکان و خوێ دووربکەونەوە یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بەکاریبهێنن.