ئێران بۆردوومانی ناوچەیەکی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ سوپای پاسداران بۆردوومانی ناوچەی بەربزێنی لە دەڤەری برادۆستی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێری کرد.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 سوپای پاسدارانی ئێران بۆردوومانی ناوچەی بەربزێنی لە دەڤەری برادۆستی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێری کرد، بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگاكانی حیزبە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لەناو خاكی باشووری كوردستان ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سۆران بەتایبەت حاجی ئۆمەران و برادۆست بۆردوومان دەكات.

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی بە میدیاکان گەیشتووە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا