شاندێکی بازرگانی سلێمانی گەشتە یۆنان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر بانگهێشتنامەی کۆنسوڵی یۆنان لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵی سلێمانی گەشتنە یۆنان.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەئامادەبونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و یاسین رەحیم فەرەج، جێگری سەرۆک، و ژماریەک لە ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و عەزیز سەعید ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و  زیاتر لە 50 کۆمپانیا و خاوەنکاران،  بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگای کشتوکاڵی و خۆراکی و پیشەسازی و بیناسازی و ئەنجامدانی چەند دیدارێکی تایبەت و واژۆکردنی لێکتێگەشتنی کاری هاوبەش شاندێکی بازرگانی شاری سلێمانی 10ی 5 لەسەر داوای کۆنسوڵیەتی یۆنان لە هەولێر گەشتینە ئەو وڵاتە”.

وتیشی، “بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەرانی سلێمانی بۆ یەکەمینجارە لەسەر بانگهێشتنامەی یۆنان، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای کشتوکاڵی و خۆراکی و بیناسازی وە ئەنجامدانی واژۆکردنی لێکتێگەشتنی کاری هاوبەش لەگەڵ چەند لایەنێکی دیاریکراو”.

باسی لەوەشکرد، “ئامانج لەم سەردانە لەنزیکەوە دانیشتنە لەگەڵ بازرگانان و خاوەنکاران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی کاری بازرگانان، لەسەردانەکەماندا بۆ یۆنان چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە دەبینین کەپەیوەستن بەکاری بازرگانیەوە تا بتوانین بازرگانیەکی چالاکانە ئەنجام بدەین”.

شاندە بازرگانیەکەی شاری سلێمانی کە سەردانی یۆنان دەکات بوارەکانی بازرگانی خۆراک و پیشەسازی و کشتوکاڵی و وەبەرهێنان و پەلەوەر  و بیناسازی لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا