مایزو مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

مایزو مۆبایلی مایزو19 پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی مایزو19 پڕۆ کێشەکەی 191 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+12+64+0.3) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 44 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا