خۆپیشاندەران ڕێگایەکی سەرەکی سلێمانیان داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوو لەپاڵ مامۆستایان و فەرمانبەران خوێندکارانیش دەنگی خۆیان خستووەتەپاڵ دەنگی خۆپیشاندەران و ڕێگای سەرەکی بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانیان داخست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، “فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەڵێن تا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئێمە بەردەوامین لە خۆپیشاندان”.

هۆکاری خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دواکەوتنی مووچەکانیانە و دەشڵێن، نزیکەی دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی شاری سلێمانی مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک