پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە) هۆشداری داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت، “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره دانوستانێکی شاندەکەی پارتیمان قبوڵ نییه”.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ئاماژەی بەوەکرد، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ى پێشتر پارتى و به‌غدا له‌سه‌رى ڕێكه‌وتوون به‌ناوى ڕێكه‌وتنى (9ى تشرینى یه‌كه‌م) كه له‌نێوان پارتى و حکومەته‌كه‌ى کازمی ئه‌نجامدراوه، ده‌ستیان به‌جوڵه‌كردووه و به‌نیازن شاندێك ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن.
دەشڵێت، “پارتى شاندێکی ئامادەکردووە بۆئەوەی بچێتە بەغدا و لەسەر پرسى شەنگال دانوستان و ڕێكکه‌وتن بكات، بەڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره دانوستانێکی ئەو شاندەى پارتیمان قبوڵ نییه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ ئەوەی ئێمه سەرقاڵی چارەسەرین، بەڵام پارتى و حکومەتی کازمی بەردەوامی بەسیاسەتی شەڕ لە شەنگال دەدەن و لەجێگەی نوێنەر و دەزگاکانی شەنگال وەک موخاتەب وەربگرن، دەستیان بەیاریەکی نوێکردووە”.