پوتن: ڕۆژئاوا پلانی بۆ داگیرکردنی ڕوسیا دادەنا بەڵام ئێمە پوچەڵمان کردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، “ئەمریکا و ئەوروپا پلانیان بۆ داگیرکردنی ڕوسیا دانابوو، بەڵام ئەو پلانەمان پوچەڵکردەوە”.

لە یادی 77 ساڵەی سەرکەوتن بەسەر سوپای نازی ئەڵمانی ڤلادمیر پوتن ئاماژەی بەوەکرد. “ڕۆژئاوا خۆی ئامادەدەکرد بۆ داگیرکردنی ڕوسیا و ئەرکی ئێمە بوو پارێزگاری لەو وڵاتە بکەین کە بەسەر نازیەتدا سەرکەوت، تا جارێکی دیکە ئەو ڕۆژانە دووبارە نەبنەوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا چارەسەرکردنی ئەو مەترسییانەیە کە هەڕەشە لە ڕوسیا دەکەن”.

وتیشی، “مەترسی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەی دەکرد، بۆیە مۆسکۆ پێشڕەوی کرد بۆ چارەسەرکردنی پێشوەختەی ئەم کێشەیە، هەمیشەش ڕوسیا داوای لە ڕۆژئاوا کردووە بۆ گفتوگۆی پاک، بەڵام وڵاتانی ناو ناتۆ بەم جۆرە گفتوگۆیە ڕازی نەبوون”.

دووپاتیشی کردەوە، “ئێمە هاووڵاتیانمان بەجێناهێڵین و گرنگی بە کولتوری گەلان دەدەین، بەڵام ئەوان هەوڵی شێواندنی مێژوویان داوە، بردنەوەی ئێمە بردنەوەی هەمووانە و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن لە لەناوبردنی نازیەت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا