پۆڵەتیک پرێس
ڕوبەهەنار لە شەربەتی هەنار دروستدەکرێت، کە دەکوڵێنرێت و خەست دەبێتەوە، لەبەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت و تام و بۆنێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، ڕیشاڵ، کانزا و دژەئۆکسانەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ چەوری و کۆلیستڕۆڵی تێدانییە.
سوودە تەندروستیەکانی ڕوبەهەنار:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.
-یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات، چارەسەری کێشەکانی ئاوسانی سک و قەبزی دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی، ئەمەش بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان دەکات.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، گیرانی دەمارەخوێنەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.