پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەردوو کامپی نوێ و کۆنی زانکۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، هۆکاری خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە خشتەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە.
کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد لەم هەفتەیەوە دەست بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن دژی پێنەدانی مووچەکانیان.