پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی لە سەردانێکدا بۆ سەنتەری چارەسەری توشبووانی تالاسیمیا لە سلێمانی ڕایگەیاند، “بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان، ئامارەکانی تالاسیمیا ڕوی لە کەمبونەوەی بەرچاو کردووە”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی سەنتەری چارەسەری توشبووانی تالاسیمیای کرد و نەخۆش و کەسوکارەکانیانی بەسەرکردەوە و ڕاشیگەیاند، “ئامارەکانی تالاسیمیا بە تایبەت لە سلێمانی بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان كهمبووهتهوه”.
وتیشی، “ئەمساڵ تەنھا دوو بۆ سێ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە و تاکو ھۆشیاری ھاوڵاتیانیش لە تالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەکانی نەخۆشیەکە کەمتر دەبنەوە”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئامارەکانی تالاسیمیا بە تایبەت لە سلێمانی، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی 2006 کەمیکردووە، ئەوەش بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیاربوونەوەی ھاوڵاتیان لە نەخۆشییەکە”.