پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئینفنێکس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵ.
مۆبایلی ئینفنێکس نۆت12 پڕۆ کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.