کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسی بەشدارن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە گرنگ دەبێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ دەکرێت لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و پەیوەندی نێوان پارتی و هێزەکانی دیکە بەتایبەت یەکێتی.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەستپێشخەرییەکی پارتی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی دروستبووە و کەمردنەوەی ئەو مەودایەی لەنێوان هێزە کوردی و شیعەکاندا دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا