لەدوای کوژرانی ئەندامێکی سەرایا سەلام ڕێکاری ئەمنی لە میسان دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لەدوای کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی چەکدارانی سەرایا سەلام، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان فەرمانی دەکرد تا لێپێچینەوە بکرێت لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیس لە شاری عەمارە ناوەندی پارێزگای میسان.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، “ئەم پێشێلکارییانە دووبارە دەبنەوە و دوایین پێشێلکاریش ئەوەبوو کە شەوی ڕابردوو ڕوویدا، کاتێک یەکێک لە ئەندامانی سەرایا سەلام بەناوی عەباس دینار شوەیلی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا”.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، “ئەندامێکی چەکدارانی سەرایا سەلام بە ناوی عەباس دینار شوەیلی لە ناوچەی حوسێنییەی سەنتەری شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە پارێزگای میسان دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا