پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆکی کۆماری چیچان ڕایگەیاند، “سەربازانی چیچان دەستیان بەسەر زۆرینەی شاری پۆپاسنای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گرتووە”.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکان، سەرۆکی کۆماری چیچان کۆنتڕۆڵکردنی زۆرینەی شاری پۆپاسنای ڕاگەیاندووە کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن، “هێشتا شەڕکردن لە پۆپاسنا بەردەوامە”.
لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا هێزەکانی ڕوسیا هێرشێکی نوێیان کردەسەر بەشی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەچڕی شاری پۆپاسنایان بۆردومان کرد لە ناوچەکانی لۆگانسک.