دیبلۆماتكارێكی سەركەوتومان ناردە بەغداد

نزار كمال

میللەتێك لەچاوەڕوانی عیللەتێكدا زەمەنێكە چاوی لەتیڤی و گوێی لەڕادیۆكان دانەبڕیوە ، تاوەكو گەورە دبلۆماتكار و پیاوەخەمخۆرەكانی وەفدی دانوستانكاریی هەرێم بەدەستی پڕ و بەخشینێكی كەمەوە بێنەوە و تەپڵی سەركەوتن لێدەن .

كەچی زۆری نەخایاند هەواڵی سەركەوتنی دانوستانەكەمان بەنامەیەكی عەرەبی پێ ڕاگەیەندرا ، كەسوپاس بۆخودا دانوستانكارە كوردەكان توانیان پلەیەكی شایستە بۆ برای یەكێك لەدیبلۆماتكارەكان دەستەبەر بكەن.

دیبلومات پێویستە زمان زان و زمان پاراو بێت و توانای بڕیاردانی هەبێت و ڕێوی بێت نەك شێر .

ڕێك وادەرچوو دیپلۆماتكارە شیكەكەی ئێمە زمانێكی پاڕاوی بەكارهێنا تا ئامانجەكە بپێكێت و لەبڕیاری دامەزراندنی براكەیدا كەپێدەچێت هەر بە مستشاری لەدایكبووبێت ، نەگەڕایەوە بۆ سەروو خۆی و ئەوەندەش حیلەبازبوو نەك بەغداد هەولێریشی خەڵەتاند …

مێژووی وەفد و لیژنەو دانوستان و كاری دیپلۆماتی ئەم دەسەڵاتە ژێروبنكەن جگە لە هەڵبژاردنی قات و ڕەچاوكردنی ئەتەكێت هەرچیان كردووە هەر (دان ) بووە و هیچیان نەسەندووە ، یەكەمجارە وەفدێكی كوردی دەسكەوتێكی هەبێت ئەویش بە گەل دای و بەگوێل وەریگرتەوە !

پارتی ئەگەر بەخەمی ئەو بابەتەوەیە پێویستە ئیجرائاتی جددی لەبەرامبەر ئەو ئەندامەی بگرێتەبەر كە بۆتەهۆی احراجی بۆ پارتی و دانانی دەیان نیشانەی پرسیار لەسەر گرنگی دانی پارتی بەئامانجی ئەو وەفدانەی
كەبۆ دانوستان ئاڕاستەی بەغدایان دەكات ، هەروەك چۆن داواكاری گشتیش بە تۆمەتی بەكارهێنانی پێگەكەی بۆمەرامی شەخسی پێویستە دۆسیەیەك لەوبارەیەوە بۆئەو ئەندامەی وەفدی دانوستانكاری هەرێم بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا