پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڕەیزەر خۆی ئامادەدەکات لاپتۆپە نوێیەکەی لەخێزانی بلەید بخاتەبەردەست، کە چاوەڕوان دەکرێت لەڕووی تەکنیک و تایبەتمەندیەوە یەکێک بێت لە باشترین لاپتۆپەکان.
لاپتۆپی بلەید15 شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 15.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2560/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 240 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری کۆر ئای ناین1290 ئێچ و چارەسەرکەری وێنەی جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس3070 تی ئای تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی 32 گێگابایتە، میمۆریەکەی دەگاتە یەک تێرابایت، بڵندگۆی دەنگی تایبەتی تێدابەکارهاتووە، دەرچەکانی یو ئیس بی و ئێچ دی ئێم ئای هەیە، بڕیارە لاپتۆکە پێش کۆتای هاتنی وەرزی هاوین بەنرخی 3500 دۆلار بەردەست بێت.