تەندروستی هەرێم ڕێگری لە هاتنی دەرمان دەکات بۆ سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕێگری لە هاتنی دەرمان کردووە لە بەغداوە بۆ سلێمانی.

دکتۆر بڕیار ڕەشید شەریف، ئەندام پەرلەمانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی هەرێم فشاری خستۆتە سەر سلێمانی و ڕێگری كردووە لە ماوەی ڕابردوودا دەرمان بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە بگاتە پارێزگای سلێمانی”.

د.بڕیار وەک نمونەیەک بۆ بابەتەکە ئاماژەی بەوەدا، لەكاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی لیژنەوە و بەشێوەی فەرمی چەند جارێك ڕێگربووە لەوەی كە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرمان بنێرێت بۆ سلێمانی.

لە ماوەی ڕابردوودا، د. بڕیار ڕایگەیاند کە گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نەبوونی دەرمان بەغدا بەڵێنی یاوە کە ڕاستەوخۆ دەرمان بنێرێت بۆ سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا