پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی (پێداگری پتەو) ئەمڕۆ پێنجشەممە ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەربڕی لە بەرامبەر بەردەوامبون لەسەر تێكشكاندنی داعش و هاوكاریكردنی پاراستنی ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.
پرۆسەی (پێداگری پتەو) ناوی سەربازی هاتنە ناوەوەی ئەمەریكایە بۆ عێراق و سوریا بە مەبەستی روبەڕوبونەوەی داعش، كە لە مانگی ئابی 2016وە دەستیپێكردوە.
لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك، ئۆپراسیۆنەكە رایگەیاندوە: سوپاسی هاوبەشەكانیان لە هێزەكانی سوریای دیموكراتی دەكات بۆ كاركردنی بەردەوام لە پێناو تێكشكاندنی بەردەوامی داعش و پاراستنی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا (ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر).
لە ماوەی چەند هەفتەی رابوردو، داعش بەشێوەیەكی چڕ چالاكییەكانی دژ بە هەسەدە و كارمەندانی ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە رۆژهەڵاتی دێرەزور چڕكردەوە.