لە دوو پارێزگای عێراق زیاتر لە 800 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەنها لە پارێزگای ئەنبار و نەجەف زیاتر لە 800 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ئەنبار دەڵێت، “لەڕێی مزگەوتەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی داوا لە هاووڵاتیان کراوە ئەوانەی تووشی تەنگەنەفەسی بوون بچنە بنکە تەندروستییەکان و چارەسەر وەربگرن”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ئەنبار تا ئێستا نزیکەی 700 حاڵەتی هەناسەتەنگی لە پارێزگاکە بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند، “زیاتر لە 100 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لەپارێزگاکە تۆمارکراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا