ئۆکرانیا ئاماری زیانەکانی ڕوسیا ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە ئۆکراینا ئڕایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕەوە لەگەڵ ڕوسیا تا ئێستا 24 هەزار و 500 سەربازی سوپای ڕوسیا کوژراون.

سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە ئۆکراینا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 300 سەربازی سوپای ڕوسیا کوژراون، لە دەستپێکی جەنگیشەوە هەتا ئێستا 24 هەزار و 500 سەربازی ڕوسیا کوژراون.

ئاماژەی بەوەشدا، 194 فڕۆکەی ڕوسی و 155 هەلی کۆپتەر و هەزار و 77 تانکی ڕوسیایان تێکشکاندووە، لەگەڵ 867 ئۆتۆمێلی سەربازی و 303 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

لە 28ی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕوسیا ڕایگەیاند تەنها هەزار و 351 سەربازیان کوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا