موشەکی کاتیۆشا ماڵی هاوڵاتیانی لە کەڕادە کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند،  لە كەڕادەی بەغدا ماڵی هاوڵاتیان بە موشەكی كاتیۆشا كراونەتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە موشەكی كاتیۆشا ماڵی هاوڵاتیانیان لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا كردەوەتە ئامانج، موشەکەکان لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئاڕاستە کراوە بەڵام تا ئێستا تاوانباران دەستگیر نەکراون لایەنی پەیوەندیدار دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بەپێی زانیارییەکان موشەکەکان جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا