بەڤیدیۆ.. پیاوێک لەکاتی چاو داخستندا دەتوانێت زۆرترین تۆپ بگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەیڤد ڕاش لە ویلایەتی ئایداهۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی بەچاوی بەستوەوە توانی لەماوەی 30 چرکەدا زۆرترین ژمارەی گرتنەوەی تۆپ تۆماربکات.

راش لە یوتیوبی تایبەتی خۆی چەند گرتەیەکی لە سەرکەوتنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یاریزانە تەمەن 36 ساڵەکە بە چاوی بەستوەوە تۆپەکە دەگرێتەوە و فڕێی دەدات، لەماوەی 30 چرکەدا توانی زۆرترین ژمارە تۆماربکات بەمەش ژمارەیەکی نوێی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد.

ڕاش باسی لەوەشکرد مەرجی گینس بۆ ئەم یارییە ئەوەبوو کە نابێت جگە لە دەستەکان هیچ شتێکی دیکە بەر تۆپەکە بکەوێت، وتیشی:”تا خۆت تاقینەکەیتەوە قورسی یارییەکە نازانیت، چونکە نازانیت کەی تۆپە دێت و لەکوێدا دەیەوێت بکەوێت.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا