تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی هواوی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو کە توانای نوشتانەوەی هەیە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت.

مۆبایلی هواوی مەیت ئێکس ئێس3 کێشەکەی 253 گرامە، دوو شاشەی هەیە، شاشەی یەکەم لەجۆری فۆڵدەبڵ ئۆلیدە بەقەبارەی 7.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی2480/2200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، شاشەی دووەم لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارە 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی3480/1175 پێکسڵ.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+12+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا