ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ تی وەن پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی پێدەکات.

مۆبایلی ڤیڤۆ تی وەن پڕۆ کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.44 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7325 سناپ دراگۆن778جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا