پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکە سێ سەد و 354 کەس داخڵکراون، هەروەها 21 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکان ئەنجام دراون.
هاوکات هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 22 حاڵەتی منداڵبوون و 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 29 حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە.