پۆڵەتیک پرێس
چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکان کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، ڕۆژانە خواردنی ئەو جۆرە چەرەساتانەی خوێیان تێدانییە سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەمارەخوێنەکان و دڵ دەگەیەنن و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکەن.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی دوو بۆ سێ کەوچکی گەورە لە چەرەساتەکان چارەسەری نەخۆشی خەمۆکی دەکەن، هەروەها هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکەنەوە و خانەکان دەپارێزن.
چەرەساتەکان چەوری سوودبەخشیان تێدایە ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، بەڵام باشترە ئەو جۆرە چەرەساتانە بخورێن کە خوێیان تێدانییە یان ڕێژەیەکی زۆر کەمیان تێدایە، بۆئەوەی نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.