بەوێنە..ژنێک بە یەک قاچەوە لە پێشبڕکێی ماراسۆندا ناوی چووە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی خەڵکی باشووری ئەفریقا بە قاچێکەوە توانی ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا بۆ 102 ماراسۆن لە چەند ڕۆژی یەک لەدوای یەکدا تۆماربکات، سەرەڕای ئازارەکانی بەهۆی نەبوونی قاچێکەوە.

جاکی هانت برۆرزما تەمەنی 46 ساڵە توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەیی پێوانەیی، جاکی 4300 کیلۆمەتری بەڕاکردن لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا بەیەک قاچەوە بڕیوە، کە ئەو دووریە یەکسانە بەدووری ڕاکردن لە نیۆرکەوە بۆ مەکسیک.

هانت برۆرزما کە قاچی چەپی لە ئەژنۆیەوە بەهۆی شێرپەنجەیەیەکی دەگمەنەوە لەدەستداوە بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند ناتوانێت لە ڕکابەریکردنی ئەو ماراسۆنە بوەستێت و بەردەوام دەبێت تا کۆتای، لەکۆتایدا توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا