پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا وتی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاری کردووە تەقە لەو کەسانە بکرێت کە لەبەردەم کۆشکی سپی خۆپێشاندانیان ئەنجام داوە، بۆ شاردنەوەی مردنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست بەدەستی پۆلیسی میناپۆلیس.
ئیسپەر ڕوونی کردەوە، خۆی لە نوسینگەکە ئامادە بووە، کاتێک دۆناڵد ترامپ دەنگی بەرز کردووتەوەو توڕە بووە، بەهۆی خۆپیشاندەرانەوە لە واشنتۆن.
هاوکات لەو کاتەدا، مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش پێشنیارەکەی ترامپی ڕەتکردۆتەوە.