پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ڕایگەیاند، دیمەنی سیاسی بەرگەی سەرکێشی و مەترسی زیاتر ناگرێت، وتیشی پێویستە حکومەتێک پێکبهێنرێت هەڵقوڵاوی کوتلەی گەورەتر بێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە عەمار حەکیم لە میانی پێشکەشکردنی وتاری یەکەم ڕۆژی جەژن لە لای شیعەکان وتی، بارودۆخی سیاسی لە ناوچەکە بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، پێویستی بە پێداچوونەوەو چارەسەرکردنێکی خێرا‌و ڕاستەقینە هەیە، وتیشی پێویستە لەم دۆخە چەقبەستووییە بەرەو کرانەوە بڕۆین.
حەکیم ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر سەروەری خاکی عێراق دەکەن، وتیشی ڕەتی دەکەینەوە خاکی عێراق بەکار بهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دژی ئەو هێرشانە دەبین.
ئاماژەی بەوەشدا، شكاندنی سیاسی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت و به‌نده‌كانی ده‌ستور و ئاشته‌وایی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت، پێویسته زۆر به ڕوونی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستور بكه‌ین، پێویسته هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و قوتی خەڵک رابگرین كه خۆی له پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دات ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له بونیادی سیستمی سیاسی كێشه‌یه‌كی قوڵ هه‌یه و گرنگه ئه‌وه ره‌چاو بكه‌ین كه بونی ئه‌و كێشانه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كێشه‌ی زۆر قوڵیان به‌دیهێناوه.